حەسەن حەمەد ئاندێکی – هەولێر
فیلمی نهێنییەکانی پشت دەرگای خانووی ژمارە ٤٧ (Aadarsha Kutumbam House No 47) بەرهەمێکی سینەمای هندستانە بە زمانی تێلۆگ بەرهەم هاتووە؛ تێلۆگ (Telugu) ناوی زمانێکە لە باشووری هیندستاندا قسەی پێ دەکرێت.
فیلمەکە دراما و، کۆمیدی و تاوانکاری تێکەڵ دەکات. چیرۆکەکە لە دەوری خێزانێکدا دەسووڕێتەوە کە لە دەرەوە وەک خێزانێکی تەواو و نموونەیی دەردەکەون، بەڵام ڕووداوێکی لەناکاو ڕوخساری ڕاستەقینەی ژیانیان ئاشکرا دەکات.
لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشە و نهێنییە شاراوەکان، پەیوەندیی نێوان ئەندامانی خێزانەکە دەکەوێتە ژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسەوە. هەرکام لە کەسایەتییەکان ناچار دەبن ڕووبەڕووی ڕاستییەکانی ژیانی خۆیان ببنەوە و بڕیارەکانیان لە بەردەم ئەنجامە نەچاوەڕوانکراوەکاندا هەڵبسەنگێنن.
فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر متمانە، ڕاستگۆیی و ئەو کاریگەرییەی نهێنییە خێزانییەکان لەسەر ژیانی هاوبەش دادەنێن.
سەرچاوەکان:
•https://www.boxofficemojo.com/title/tt30768979/
•https://www.classification.gov.au/titles/aadarsha-kutumbam-house-no-47-ak-47

