ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە پێشمەرگەی قارەمان و کەمئەندامی سەنگەر، (سەلمان فەرمان) کرد.
لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان( ژمێریاری سەربازیی) ئامادەیبوون، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی قووڵ بۆ خۆڕاگری، قوربانیدان و هەستی بەرزی نیشتمانپەروەریی ناوبراو، خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزارەتی پێشمەرگەی پێبەخشرا، لە پای ئەوەی کە لەپێناو بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و ئازادیی گەلەکەیدا بەشێکی زۆری جەستەی بەخشیوە.
سەرۆکی ئەرکان جەختی لەوە کردەوە کە قوربانیدانی پێشمەرگە بریندارەکان و خۆڕاگرییان هەمیشە جێگەی شانازی و بایەخی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەبووە.
شایانی باسە، پێشمەرگە سەلمان فەرمان پێشمەرگەیە لە کەتیبەی ئەندازەیی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک لە یەکێکە لە قارەمانەکانی شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، کە لە میانی ئەرکی پیرۆزی بەرگریکردن و هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکانی تیرۆریستاندا بە سەختی بریندار بووە و بەو هۆیەوە هەردوو دەست و هەردوو قاچی و چاوێکی لەدەست داوە.

