رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا په‌یوه‌ندییه‌کان تاوتوێ ده‌که‌ن

هه‌ر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

لە دیداره‌که‌دا، پەیوەندییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، تاوتوێ کران.

هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پەرەسەندنه‌کانی ناوچه‌که‌ گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.