نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی242 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکیبڵاوکردەوە و رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە ناوەندێکیداهێنان و تێکۆشان بووە.
نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “لە 242ـەمینساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاریسلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی رۆشنبیری وتەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانیگەلی کوردستان بووە.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای پێشکەوتنی بۆشارەکە خواستووە و دەڵێت: “هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانیو ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستاندەخوازم.”

