رۆژنامەی ھەولێر

بڕیار درا… پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران خەرج دەكرێت

بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەستبكرێت بە خەرجكردنی زیاتر لە 700 ملیار دیناری پارەی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵی جووتیاران.

مستەفا نزار ئەلعانی، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا هاتووە لە ڕۆژی یەكشەممەوە بڕی زیاتر لە 700 ملیار دینار خەرج دەكرێت لەبەرامبەر گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2026ـی جووتیاران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمساڵ حكومەتی فیدراڵ، بڕی 387 هەزار و 378 تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، بەپێی ئەو نرخەی كە بۆ هەر تۆنێک دیاریكراوە، پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان دەگاتە سەرووی 275 ملیار دینار.