رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر هێڵی گەرم بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە کاراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی شاری هەولێر کرد، تایبەت بەو کەسانەی بەهۆی شەپۆلی لافاوەکەوە زیان بەر ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەم هاووڵاتییانە دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی تیمەکان سەردانیان بکەن و خەمڵاندن بۆ زیانەکانیان ئەنجام بدەن:

ئەوانەی تا ئێستا تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان نەچوونەتە ماڵیان و زیانەکانیان بۆ نەخەمڵێنراوە.

ئەوانەی لە کاتی سەردانی تیمەکاندا بە هەر هۆکارێک لە ماڵ نەبوون.
ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی پێگەیشتووە و تا ئێستا بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانیان پێشکەش نەکردووە.

ژمارەکانی پەیوەندی (واتسئاپ):

تایبەت بە زیانی ماڵەکان: 07516407861

تایبەت بە زیانی ئۆتۆمبێل: 07512146500