رۆژنامەی ھەولێر

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاکێجێکی بەرفراوانی هاوکاری پێشکەشی خێزانە زیانلێکەوتووەکانی لافاو دەکات

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی لێقەوماوان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان، هاوکارییەکان بەم شێوەیە بۆ هەر خێزانێکی زیانمەند دیاری کراون:

🔹 سووتەمەنی و گەرمکەرەوە: 100 لیتر نەوتی سپی لەگەڵ 1 سۆپا.
🔹 پێداویستیی ناوماڵ: 4 دۆشەک، 3 بەتانی، و 2 مافوور.
🔹 خۆراک و پێداویستیی تەندروستی: 2 سەبەتەی خۆراکی تەواو، 1 پاکێتی جلوبەرگ، لەگەڵ 1 بەشە شیری منداڵان.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیمەکانیان لە مەیداندا بەردەوام دەبن تاوەکو گەیاندنی دەستی هاوکاری بە سەرجەم ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەوە ماڵ و حاڵیان زیانی بەرکەوتووە.