رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە گرنگیی ئاشتی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چەند تەوەرێکی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

لە گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باسیان‌ له‌ دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هه‌ولێر – به‌غدا کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه‌