رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئارامی کردەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەت سەقامگیریی هەردوولادا بێت