رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، جه‌خت له‌ هاریکاریی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا (COP31)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دیدارێکی ئه‌نجام دا.

لە دیداره‌که‌دا، پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگەدا، تاوتوێ کران.

هەروەها باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.