ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەممە 11.11.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، ئەمینداری گشتیی زانکۆی جیهان، شڤان مەحمود سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و کەسوکاری دەرچووان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی جیهان لە کەمپەسی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لەو ئاهەنگەدا، دەرچووان بە بۆنەی تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی زانکۆیی و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی زانستی و پیشەییان، لەرێورەسێمکدا ڕێزیان لێگیرا.

