رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوی هەولێر دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر، خوالێخۆشبووان محەممەد ڕەسوول و مستەفا سەرکەوت کرد و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاندن.
هەروەها پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکومەت، بەشداریی لە هەردوو پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردووان کرد.