رۆژنامەی ھەولێر

شەڕکەری شەقام؛ کێبڕکێیەکی خوێناوی بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتی

حەسەن ئاندێکی – هەولێر

لە یارییە ئەلیکترۆنییەوە بۆ شاشەی سینەما؛ جیهانی شەڕ و پاڵەوانیەتی دەگەڕێتەوە.

فیلمە ئەکشن و سەرکێشانیەکەی شەڕکەری شەقام (Street Fighter)، بینەران دەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە ململانێ، شەڕی جەستەیی و کێبڕکێیەکی پڕ لە مەترسی. چیرۆکی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٣دا ڕووی داوە، کاتێک دوو جەنگاوەری کۆن و هاوڕێی پێشووی یەکتر، ڕیو و کێن ماستەرز، دووبارە بەیەک دەگەنەوە و جارێکی تر دەخرێنە ناو جیهانی شەڕ و پێشبڕکێ.
لەو کاتەدا، چەن لی بانگهێشتیان دەکات بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانیی جەنگاوەراندا؛ پێشبڕکێیەک کە تەنها هێزی جەستەیی و شارەزایی لە شەڕدا پێوەر نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئیرادە، بوێری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردووی تاریکی جەنگاوەران. لە پشت ئەم پێشبڕکێیەشدا پیلانێکی مەترسیدار هەیە کە دەتوانێت چارەنووسی بەشداران بگۆڕێت و ڕیو و کێن ناچار بکات لەگەڵ یەکتر و ترسەکانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە. فیلمەکە بە دیمەنە پڕجووڵەکانی شەڕ، تەکنیکە تایبەتەکانی هونەری جەنگ و بەکارهێنانی کارەکتەرە ناسراوەکانی یاریی ئەلیکترۆنییە، کە هەوڵ دەدات هەستی کێبڕکێ و سەرکێشیی یارییەکە بۆ شاشەی سینەما بگوازێتەوە.
سەرچاوەکان:
www.paramount.com/movies/street-fighter
www.legendary.com/film/street-fighter