ئەمڕۆ شەممە 7ـی نۆڤەمبەری 2026، بەڕێز سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، بەیاوەری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلا خالد بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەشداری کرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو مەیاسە حەمەد عەولا سیان، هاوژینی شەهید کاکۆ خۆشناو و دایکی شەهید سەردار کاکۆ.
پرسەو سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو و هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕین.

