کۆنسولی بەریتانیا: بۆ پیشاندانی هاوخەمی بەریتانیا ئێمە لە هەڵەبجەین

لە شاری هەڵەبجە بە بەشداری دەیان میوانی ناوخۆیی و بیانی، بەرپرسانی حکوومی و حزبی، کۆنسول و نوێنەری وڵاتان یادی 34 ساڵەی کیمیابارانکردنی شارەکە کرایەوە.

کۆنسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، دەیڤید هانگ بەشداری لە مەراسیمی یادی 34 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا کرد و لە لێدوانێکدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: ئەمڕۆ یادی 34 ساڵەی ئەو تاوانە سامناک و خەمناکەیە کە دژبە خەڵکی هەڵەبجە کرا، من بەناوی حکوومەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لێرەم بۆ پیشاندانی رێز بەرامبەر بەوانەی گیانیان لەدەست دا، بۆ ئەوانەی ماونەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تراژیدیا ترسناکە، بۆ ئەوانەی لە ئەنجامی ئەو هێرشە ترسناکە برینداربوون، هاوخەمین لەگەڵیان و سەرەخۆشی لە خەڵکی ئەم شارە دەکەین.

34 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 16ی ئاداری1988، شاری هەڵەبجە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی ئەوکاتەی عێراق کیمیاباران کرا و بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی مەدەنی شارەکە شەهیدبوون و هەزارانی دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان تاوەکو ئێستاش بەدەست برینەکانیانەوە دەناڵێنن

ھەواڵی زیاتر