دژە تیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هەردوو تیرۆریست (حه‌سه‌ن فه‌لاح فه‌رحان مه‌جول و موڕته‌زا له‌تیف موشریف مه‌جول) یٔەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران. 
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆردا هاتووه‌، بەهۆی یٔەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئاداری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.

ھەواڵی زیاتر