فەرحانی حاجی حەسەنی
هونەر لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا تەنها ئامرازێک نیە بۆ دەربڕینی وهەست و خەیاڵ نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئابووریی کولتووری و سیستەمی بەرهەمهێنانی بەهائە خلاقی لەم ڕوانگەیەوە، پەیوەندیی نێوان داهێنان و بازرگانی دەبێتە بابەتێکی گرنگ بۆ لێکۆڵینەوە؛ لێرەدا پرسیارەکە تەنها ئەوە نییە کە هونەر چۆن بەرهەم دەهێنرێت، بەلام ئەوەشە کە چۆن بە دەتوانێت سەرچاوەیەکی بەردەوامی داهات بێت، بێ ئەوەی ئازادیی داهێنان و سەربەخۆیی هونەرمەند سنووردار بکات.
لە ڕووی تیۆرییەوە، هونەر و بازرگانی دوو بوارێکی دژبەیەک نین. بەڕێوەبردنی پیشەیی، بازاڕکردنی هونەری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ دەتوانن بەبازاڕکردنی بەرهەمە هونەرییەکان خۆین بگەیێننە جەماوەرێکی فراوانتر و توانای داراییی بەرهەمهێنەر و هونەرمەند بەرز بکەنەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەهای هونەر تەنها بە قازانجی ماددی پێوانە ناکرێت؛ کاریگەریی کۆمەڵایەتی، بەهای فکری و ڕۆڵی لە پەرەپێدانی هۆشیاریش بەشێکن لە بەها گشتییەکەی جونکە هونەر بەهای خۆی هەیە؛ لە کوردستاندا، ئەم بابەتە بە تایبەتی لە بواری شانۆدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. پێشکەشکردنی نمایش، بە تەنها، بەڵگەی سەرکەوتنی سیستەمی شانۆیی نییە؛ بەڵکو پێویستە پەیوەندیی نێوان بەرهەمهێنان، ڕاکێشانی بینەر، ناساندنی نمایش و داهاتی بەرهەمهێنانیش هەڵبسەنگێنرێت. ئەگەر نمایشێک بەرهەم بهێنرێت، بەڵام پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ بینەر دروست نەکات، پێویستە هۆکارەکانی ئەم دۆخە لە ڕووی ناوەڕۆک، شێوازی پێشاندان، ڕیکلام، کات و شوێنی نمایش و پێویستییەکانی جەماوەرەوە شیکاری بکرێن. کەمیی بینەر نابێت بەبێ بەڵگە بە لاوازیی هونەری یان کەمیی هۆشیاریی کۆمەڵگا بگێڕدرێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، بازرگانیی هونەری کاتێک بەردەوام دەبێت کە مافی ماددیی ئەکتەر و ئەندامانی گرووپی هونەری بپارێزرێت. نەبوونی داهاتی گونجاو دەتوانێت بەشداریی پیشەیی و بەردەوامیی داهێنان لاواز بکات؛ هەربۆیە دامەزراوە کولتوورییەکان، کەرتی تایبەت و هونەرمەندان پێویستە لە ڕێگەی هاوکاریی دارایی، پلانی بازاڕکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی بینەرەوە سیستەمێکی بەردەوام دروست بکەن لەگەڵ جەماوەردا.
لە کۆتاییدا، ئامانجی ئابووریی هونەر نابێت گۆڕینی بەرهەمی هونەری بۆ کاڵایەکی بازاڕ بێت؛ بەڵکو دروستکردنی هاوسەنگییەکە لەنێوان بەهای هونەری، ئازادیی داهێنان و مافی ئابووریی هونەرمەند. هونەر کاتێک دەتوانێت بە ئازادی گەشە بکات کە داهێنان تەنها بە بەهرەی تاکەکەسی پشت نەبەستێت، بەڵکو لە سیستەمێکی پیشەیی و ئابووریی بەردەوامدا پشتگیری بکرێت بۆ بەردەوامبوونی هونەر و ژیان و ئازادی.

