لێكۆڵینه‌وه: عه‌لی شێخ عومه‌ر
دەقی هۆنراوە
مردووشۆر
فەرەیدوون سامان
ته‌رمێكی ڕه‌ش
كفنێكی سپی
ته‌رمێكی زه‌رد
كفنێكی شین
ته‌رمێكی سه‌وز
كفنێكی سوور
ده‌یان سه‌دان هه‌زاران
هه‌زاران ته‌رمی ڕه‌نگاوره‌نگ
تێكه‌ڵ مینا ڕۆح و جه‌سته
ڕه‌گ و گڵ
زه‌ماوه‌ندی خوێنه
جه‌ژنی مردووشۆره
شاباش سه‌ری په‌پووله‌یه
مردووشۆر ته‌نێ له ژماره ده‌پرسێ
چه‌ند بسته زه‌وی
چه‌ند ته‌رم
چه‌ند پاره
ناڕوانێته باڵا و سیما و ناسنامەدا، گۆڕستان
جه‌ژنه جه‌ژنی مردووشۆره
له وڵاتێكی بێ‌ئاسماندا
نه مانگ دیاره
نه خۆر
نه ئه‌ستێره
داگه‌ڕانی سوبێكت له‌نێو جه‌سته‌ی ئۆبێكتدا، ساتێكه هۆشیاری ده‌توانێ وێنه‌ی دابه‌شبوون پارادۆكسێ دروست بكات، تێگه‌یشتن تێیدا له كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی وێناكردنی خودەوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كردنه‌وه‌ی ده‌ق له كێشانی وێنه‌ی شیعریدا نامۆبوونی شاعیره، پرسیاره، هاوته‌ریبه، به داخستنی وه‌ڵامه‌وه گرێ دراوه، لێكه‌وته‌كانی زمان له خه‌یاڵدانی هزردا، ڕه‌گی ئه‌م نامۆبوونه زامداره به بابه‌تێكه‌وه بارگاوی ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته له یه‌كبوونێكی هاودژدا، بوونێكی پارچه‌پارچه‌ی هه‌یه، به‌ده‌ر له دابڕان ده‌كرێ كۆ‌بنه‌وه، هه‌ستی له‌تبوون لای وه‌رگر بورووژێنێ، شاعیر بێ نیگاركێشانی بابه‌ت ناتوانێ وێنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خود له‌نێو ده‌قدا ڕه‌نگڕێژ بكات، شاعیر له سایه‌یی بابه‌ته‌وه، ده‌توانێ خۆی له زنجیره‌یه‌ك وابینی، تێڕوانینی جیاواز دامه‌زرێنێ یه‌كبه‌یه‌كی پارچه نادیاره‌كانی پێكهاته‌ی گوتاری شیعری ئاشكرا بكات، كه له داكه‌وته‌كانی كار و ژیان، بیرۆكه‌ی ئه‌وی دی‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
شیعری (مردووشۆر)1 یه‌كێكه له شیعره جوانه‌كانی (فه‌ره‌یدوون سامان)ی شاعیر، ئه‌م شیعره له‌نێو بیست و یه‌ك دێڕی كورت و چڕدا ده‌جوڵێ، كه‌ره‌سته‌كانی ده‌ربڕین جیاكاری ناكات له‌نێوان وشه‌و دیمه‌ن، گرته‌و وێنه‌ی زمانه‌وانی، زمانی شیعری گه‌ر به كرده‌ی گێڕانه‌وه، یان په‌خشان یان به كولاجكردنی وینه‌كێشانی نێو ده‌ق بێت، هه‌وڵ ده‌دات گوزارشت له نهێنی كار و پیشه‌یه‌ك بكات، بایەخی ئه‌م تێكسته له‌وه‌دایه، له پارادۆكسێكدا بابه‌تیك ده‌رده‌خات، جێكه‌وتی ده‌قی ئاشكرا ڕاگه‌یه‌نراو كڕۆكی ده‌قی لابراو له په‌یوه‌ندییه‌كی هاودژدا ده‌هێنێته قسه‌وباسی جێگۆركێی ئاماژه‌كان، كاتێ وه‌رگر جه‌سته‌ی ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه، ناتوانێ سێبه‌ره‌كه‌ی له وێزه‌ی خۆی ده‌ركات و نه‌یبینێ، هه‌ر له ئاستانه‌ی ناونیشانی هۆنراوه‌كه‌وه، ده‌رچه‌ی چه‌ندان ده‌رگا به ڕه‌نگ و كلیلی جیاواز ده‌رووی هۆنراوه‌كمان بۆ ده‌كاته‌وه، له‌ته‌ك كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رگایه‌ك، سێبه‌ری ده‌قێكی لابراو ته‌رمی مردوویه‌ك ئاشكرا ده‌بێت، مردووشۆر خه‌سڵه‌تێكی دیاره، سێبه‌ری بكه‌رێكی زیندووی له پشته، مامڵه له‌ته‌ك مردوودا ده‌كات، بژێوی ژیانی له‌ته‌ك شۆردنی ته‌رمی برای مرۆڤدا دابین ده‌كات، په‌یوه‌ندی مردووشۆر به ته‌رمه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌یه چه‌ند ڕه‌نگه‌كانی مردن پتر بێت بژێوی ئه‌م خۆشتر ده‌كه‌ن، ئه‌م پێچه‌وانه‌ی پزیشكه گه‌ر پزیشك ژیان له مردن ئازاد بكات، ئه‌وا ئه‌م مردن له به‌ندیخانه‌ی ژیان ڕزگار ده‌كات، ڕه‌وكردنی ڕۆح تێكشكاندنی جه‌سته‌یه، شۆردنی مردوو په‌رتبوونی لۆجیكه بۆ زیندانی ته‌نیایی جه‌سته، جه‌سته‌ی بێ رۆح وه‌ك ده‌قی یه‌ك ڕه‌نگه ناتوانێ مانامان بداتێ، ئایا شۆردنی ته‌رم پاكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه له مانا بێهووده‌یی، ئاشكراكردنی جه‌سته‌ی فۆرمه، شاردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه، یان له‌یه‌ك ترازاندنی هه‌ردووكیانه له‌نێو تێكستی شیعری، شۆردنی مردوو پرۆسه‌ی جیاكارییه‌كه جه‌سته چیتر ناتوانی له فه‌رهه‌نگی ڕۆح‌دا، یاده‌وه‌ری تۆماربكات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌رم داخستنی یاده‌وه‌رییه، كرانه‌وه‌ی ده‌قه كه‌شفكردنی نهێنییه‌كانی ته‌رمی به‌جێماوی نێو ده‌قه، كه به ئایكۆنێ چڕ‌وپڕ، به رسته‌ی كورت وشه‌ی به ئاماژه‌وه بارگاوی ده‌كات، راسته‌وخۆ له پارادۆكسێكدا جومگه‌كانی ده‌قی گوتراوی پێوه په‌یوه‌ست ده‌كات، شیعر هه‌ر له به‌راییه‌وه په‌یوه‌ندی وشه‌كان به ماناوه له وێنه‌یه‌كی ئاماژه‌پێكراودا خۆی نمایش ده‌كات:
تەرمێكی ڕه‌ش
كفنێكی سپی
تەرمێکی زه‌رد
كفنێكی شین
تەرمێکی سه‌وز
كفنێكی سوور
ده‌یان سه‌دان هه‌زاران
هه‌زاران ته‌رمی ڕه‌نگاوره‌نگ
تێكه‌ڵ مینا ڕۆح و جه‌سته
له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی هۆنراوه‌كه‌دا، فه‌ریدوون سامان به شێوازی ڕیزبه‌ندی مامڵه له‌ته‌ك دوالیزمه‌ی هه‌ر دوو وشه‌ی ته‌رم و كفندا ده‌كات، وه‌ك گه‌یه‌نه‌ری هه‌واڵێك، به ترازاندی زه‌مه‌ن له به‌رده‌وامبووندا، خه‌سڵه‌تی جیاوازیان پێ ده‌به‌خشێت، له ده‌ركات وه‌رگر ده‌توانێ به ئازادی گوزه‌ری تێدا بكات، له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا، كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ی تازه‌بكاته‌وه، پاشكۆكانی ئه‌و دوو وشه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتیدا به ماناكانی ڕه‌نگه‌وه ده‌لكێنێ، به لادانێك وێنه‌ی باو تێكده‌شكێنێ، وه‌رگر ده‌توانێ به چه‌ندان گۆشه‌نیگای جیاواز خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات، گرێدانی دوالیزمه‌ی ته‌رم و كفن به ڕه‌نگه‌وه، شێوه‌یه‌كه له هونه‌ر، چه‌مكی سیمبوڵ ئاماژه كاری ئاڵۆزی بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن، پێشتر گوتمان هه‌موو هۆنراوه‌یه‌ك نیوه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه نیوه‌ی لابراوه، شاراوه‌یه، ئه‌وه‌ی له پێدراوه‌كانی ئه‌م په‌ره‌گرافه‌دا دیاره، لكاندنی جیاوازی ڕه‌نگه‌كانه، ڕه‌نگی هه‌ر ته‌رمێك به ڕه‌نگی كفنه‌كه‌یه‌وه پابه‌نده، دروستكردن و داڕشتنی مانای جیاواز له یاده‌وه‌ری وه‌رگر، ئه‌و پارادۆكسه به‌رهه‌مده‌هێنێ كه ده‌كرێ ئاسۆی چاوه‌ڕوانی وه‌رگر بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی له ده‌قدا لابراوه دیار نییه ئه‌و دنیا شاراوه‌یه كه له پشت گۆڕانی ڕه‌نگه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن، هه‌ر ته‌رمێك به ڕه‌نگێ له‌ته‌ك كه‌فنه‌كه‌یدا خۆی له‌وانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، له تاقه مانا‌و ئاماژه‌یه‌كدا ناوه‌ستێت، له‌ته‌ك دیاركردنی ڕه‌نگه‌كان وشه‌كه یه‌كسه‌ر بانگهێشتی خه‌یاڵمان ده‌كات، له مانا باوه‌كه‌ی ده‌ترازێت، له زه‌مه‌نی ئاسایی‌دا، هه‌ژماركردنی ڕه‌نگكردن به‌م جۆره، كرده‌ی نامۆبوونه له‌نێوان ئه‌وه‌ی چیمان پێویسته، زمان چ وێنه‌یه‌كی شیعری ده‌دورێته‌وه، ناگه‌ڕینه‌وه‌ی بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌ك مانا نه‌گۆڕێت، به خوێندنه‌وه‌ی جیاواز كرانه‌وه‌ی مانا به چه‌ندان ئاڕاسته، دالی هه‌ر وشه‌یه‌ك مه‌دلوله‌كه‌ی له‌ته‌ك خۆیدا هه‌ڵگرتووه، بۆ نموونه ته‌رمێكی ڕه‌ش ده‌شێ دالی یه‌قدانه‌وه‌ی كه‌سێ خراپ یان كه‌سێ ڕه‌ش پێست له په‌یوه‌ندییه‌كی هاودژدا له‌ته‌ك كفنه سپییه‌كه‌ی ده‌كاته كفنێ شین یان سوور، له‌ته‌ك گۆڕینی ڕه‌نگی كفنه‌كان ڕه‌نگی ته‌رمه‌كانیش له ڕه‌شه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ زه‌رد سه‌وز ڕێكخستنی ڕه‌نگی ته‌رمه‌كان له‌ته‌ك ڕه‌نگی كفنه‌كان سنووره‌كانی وێنه‌ی ڕیالیزمی تێده‌په‌ڕێنێ ده‌یگۆڕێت بۆ فره‌ده‌نگی، ده‌یكاته وێنه‌ی شیعری هه‌ر ڕه‌نگێك ئاماژه به دۆخێك ده‌كات، ده‌یكاته كویله‌ی ئاماژه‌كانی، ته‌رمی زه‌ردی گه‌ڵاڕێزان ته‌نیا باڵیه ونبوونه له‌نێو كفنی ئاسمان، سه‌وز به‌خشین و دڵبه‌ندییه له كفنی شۆرشدا خۆی نمایش ده‌كات، ئه‌وه ئاماژه‌كانه وێنه‌كان فه‌راهم ده‌كات، به گوێره‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و ئه‌زموونی وه‌رگر، ده‌كرێ ئاماژه‌كان لێكدانه‌وه‌و ڕه‌هه‌ندی جیاواز وه‌رگرێ، وێنه‌كه به چه‌ندان مانا‌و ئاماژه بگۆڕێت، شاعیر له وێناكردنی سێ سامپڵدا، به جیاوازی له نا زه‌مه‌ندا، داكه‌وتی نێوان ته‌رم و كفنی تێپه‌ڕاندووه، چه‌مكی مانه‌وه‌ی پێ به‌خشیووه، وه‌لێ دالی ده‌یان سه‌دان هه‌زاران ته‌رمی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له ڕێچكه‌ی به‌راورده‌وه هه‌ڵگری هه‌زاران وێنه‌ی زمانی و جیاوازن، زمانی وێنه مه‌دلوولی ئه‌و داكه‌وته‌ی له پشته، له چوارچێوه‌ی ئه‌و كفنه‌دا خۆی نمایش ده‌كات، ته‌رم كاتێ ده‌بێته مانا كه ده‌كرێته ته‌ك حه‌قیقه‌تی كفنێ، یان كرده‌یه‌ك خه‌سڵه‌تێك هه‌ڵگرێ، مردن یه‌كه، هۆكار زۆرن فه‌ریدون سامان ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت نه كه‌س له كه‌س نه كفنی كه‌سێ له‌ویتر ده‌چێت كفن و ته‌رم وه‌ك نامۆبوونی نووسینی شیعره، یه‌كجار له كفنی ده‌قدا ده‌نووسرێت، دووباره نابێته‌وه، هه‌رده‌قێكی شیعری، هه‌ر ته‌رمێك یه‌ك كفنی هه‌یه، ئاماژه و خه‌سڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، په‌یوه‌ندی ته‌رم وكفن وه‌ك په‌یوه‌ندی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه، تیكه‌ل یه‌ك ده‌بن، ڕۆح و جه‌سته‌یه له كۆگای ده‌قدا ئاوێزانی مینای نووسین ده‌بن، چی ده‌نووسی چۆن له مردنی خۆیدا، به له‌دایكبوونی خوێنه‌ر، ده‌ق له كفنی یه‌كڕه‌نگی و یه‌كده‌نگیدا زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕزگاری ده‌كات، وه‌رگرتنی مانا جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ته‌رم وكفن، له وێنه‌و مانای جوڵاودا له ئاست زماندا، به گوژمه‌وه ده‌روازه‌كانی گه‌مه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه، له پڕكردنه‌وه‌ی كلێنه‌كانی ده‌قدا، په‌یوه‌ندی نێوان خوێنه‌ر و ده‌ق زیاتر پته‌و ده‌كات، خۆی له چه‌مكی مه‌رگی نووسه‌ردا، فه‌رامۆش ده‌كرێت، ئاخر به پیاده‌كردنی تیوره‌كه‌ی ڕۆلان پارت به مه‌رگی نووسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه له‌نێوان ده‌ق و نووسه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر، تیكه‌ڵ به مینای ڕۆح و جه‌سته ده‌بێت، شاعیر له كرانه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ڕیالیستیدا به ستایلێكی تر ئاراسته‌كانی ده‌ق ده‌كاته‌وه:
ڕه‌گ و گڵ
زه‌ماوه‌ندی خوێنه
جه‌ژنی مردووشۆره
شاباش سه‌ری په‌پووله‌یه
مردووشۆر ته‌نێ له ژماره ده‌پرسێ
چه‌ند بسته زه‌وی
چه‌ند ته‌رم
چه‌ند پاره
ناڕوانێته باڵا‌و سیما‌و ناسنامه، گۆڕستان
جه‌ژنه جه‌ژنی مردووشۆره
له وڵاتێكی بێ‌ئاسماندا
نه مانگ دیاره
نه‌خۆر
نه ئه‌ستێره.
وێنه‌سازی شیعر ده‌توانێ له لێكچواندنێكدا نیگاری هێزیكی دیكه به جووڵه‌ی گوتاری ده‌قه‌كه ببه‌خشێت، گه‌ر له ئاست سروشتدا ته‌رم وێنه‌ی ڕه‌گ وه‌رگرێت له به‌رامبه‌ردا گڵ ده‌بێت به كفن؛ چەکەرەكردنی ڕه‌گ به ده‌رووشاندنه‌وه‌ی سه‌وزایی ده‌شكێته‌وه، وه‌لێ ئه‌م ده‌رووشاندنه‌وه له‌ته‌ك دیفاكتۆی شوێنێكدا یه‌ك نایه‌ته‌وه، نرخ و به‌های تێدا كوژرا بێت، شوێنی خوازراو له مه‌رگدۆستیدا كرابێته دژه‌شوێن، له بێهوودییه‌كی ڕه‌هادا وڵاتێكی به‌رهمهێنابێت، نه ئاسمان، نه‌مانگ، نه‌خۆر و ئه‌ستێره‌ی تێدا بێت، به مانایه‌كی تر ئه‌و هۆكارانه‌ی تێدا نییه كه بره‌و به ژیان و زیندگی ده‌دە‌ن، هەندێ جار دیوەکەی نادیارەکەی ژیان ناپاکی لەتەک شاعیردا دەکات، ئەوە ڕەنگەکانی تەرمە کفنی ناچارکردووە ئاوڕ لە خەیاڵگەی شاعیر بداتەوە، مامڵەی مردووشۆر لەتەک تەرمدا ناپاکی دیکە دەخاتە سەر خەمەکانی شاعیر، دەبێتە مایەیی بەدبەختی، بێهودەیی، ڕێکردنی بێبەزەییانەی ڕەوتی ژیان، هێلکەی پرسیارێکە، چۆن دەکرێت لە ترۆپکی ماتەمینی، خەم هەوێنی کۆمیدیا بگرێتەوە، دەرکەوتنی کۆمیدیا لە درزبردنی خەمێکی گەورەدا بێچووی تراژیدیایی تێدا دەترووکێ، فەرەیدون سامان ناتوانێ ناماقوڵی ئەم وێنە ڕیالیستییە لە وەرگر بشارێتەوە، تەرمی جوانی خەیاڵ و تۆرانی هەست لەنێو کفنی دەقدا ئاشکرای نەکات، یاخی نەبێت، گەر کفن خوێندنەوەی ڕادەستبوونی تەرم بێت، ئەوا لە پارادۆکسێکدا، دەقی شیعری خوێندنەوەی یاخیبوونی دانەرەکەیەتی، دوالیزمەی ڕادەستبوون و یاخیبوون له شوێنی ئاشووبه، شکاندنی وێنەی زه‌ماوه‌ندی خوێنه، پیتاندنی مردنه، کوژرانی خەیاڵە، لە مردن‌دا خەیاڵ نییە، بازاڕگه‌رمكردنی پیشه‌ی مردووشۆری هەیە، جه‌ژنی ئه‌وانه‌یه له به‌ر ماوه‌ی ژیان، به‌بێ هۆ، بێبه‌رهه‌م تێر ده‌خۆن، ڕێکنەکەوتنی دنیابینیی شاعیر لەتەک مردووشۆردا، لە بێهێزی و بێدەسەڵاتی نییە، ئەم وەک شاعیرێ نەرسیسی نایەوێت لە کفنی هیچ دەقێکدا لە تاکدەنگی یەکڕەنگیدا خود ڕەنگڕێژ بکات، خۆبینی شاعیر لە کردەی زیندووکردنەوەی دەقدا ڕەتکردنەوەی کۆپی وێنەی تەرمی وشەیە، لە ده‌رخستنی هۆشیاری جوڵەی زماندا جێكه‌وتی ئه‌و جیاوازییە فەراهەم دەکات، شیعر بە نەمری ڕادەسپێرێ، ئەم وێنه‌یه یه‌قدانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی شه‌رو یاخیبوونە له‌گه‌ڵ واقیع، ئاشتبوونەیە لەتەک دەقی بەرهەمهاتوودا، هه‌ژماركردنی ڕه‌نگه‌كانی ته‌رم و كفن ده‌رخه‌ی قۆناغه جیاوازه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ن كه ئاماژه به قۆناغێكی مێژووی ده‌كه‌ن، شاعیر كه وه‌رگر ئاشنای ئه‌و مێژووه ده‌كات، ناتوانێ له قه‌واره‌ی شیعری بێته ده‌ره‌وه، ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كان هه‌مان داوا یاخییه‌كانی شیعره‌كه وه‌رده‌گرن، ئه‌م شیعره ئاوێنه‌یه‌كه له چوارچێوه‌ی مه‌حاڵدا ڕه‌نگڕێژی ئه‌و سه‌رده‌مه جیاوازه ده‌كات، نه‌ك جه‌ژنی تێدا بووه قوربانی ده‌نگی ئازادی، به‌ڵكو به لاف وگزافه‌وه، به شانازییه‌وه شاباشی بۆ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر په‌پووله‌ی ته‌مه‌نكورتی بێگوناهدا خۆی نمایش ده‌كات، مردووشۆر ئامێردێكه، ماشینێكی بازرگانییه، به ڕه‌نگه‌كانی باڵی په‌پووله‌وه تراجیدیایی ڕه‌نگه‌كانی ته‌رم و كفن نابینێ، نه ژماره‌و ڕه‌گیان، نه ئه‌و بسته زه‌ویه به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، کە دەق تەرمی وشە لەنێو کفنی ڕستەدا دەنێژێت، وەرگر نەمریی پێ دەبەخشێت، ئه‌وه‌ی لای ئەوی مردووشۆر گرنگه پاره‌یه به‌رانبه‌ر به ته‌رم، سه‌نتری ئاماژه به شێوازی جیاواز له‌نێوان دوو ته‌وردا ده‌رده‌كه‌وێت، پارادۆكسێ ئه‌نجام ده‌دات، گوتار گۆشه‌نیگای هه‌ردوو به‌شەكه‌ی پێوه گرێ دراوه، وێنه‌ی دووه‌م ڕوویه‌كی نه‌رێنی وێنه‌ی یه‌كه‌مه، له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا ناسنامه‌ی ڕه‌نگی ته‌رم ڕاساندنی وێنه‌ی ڕه‌نگی كفنه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، له‌ته‌ك ئاسۆی چاوه‌ڕوانی وه‌رگردا چه‌ندین شێوە تێڕوانین، مانا فروان ده‌كه‌ن، وه‌رگر ده‌توانێ له فره‌ده‌نگیدا بۆشاییه‌كانی ده‌ق پڕ بكاته‌وه، له ته‌وه‌ری وێنه‌ی دووه‌م تاك ده‌نگی مردووشۆر په‌یامێكی ئاشكرای پێیه، له یه‌ك لێكدانه‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت، ڕه‌گه‌زه‌كانی خه‌یاڵ تێدا نسكۆیه، فاكتێكی دۆگمایه، نغرۆی پاره‌و پووله، جگه له‌وه‌ی ناڕوانێته باڵا‌و ناسنامه، له چه‌مكی یه‌كڕه‌نگی و یه‌كده‌نگیدا، ناتوانێ به پاكی له‌ته‌ك فره‌ده‌نگی ته‌وری یه‌كه‌مدا ده‌ربكه‌وێت، نه ده‌توانێ له دنیایی ده‌قدا به نه‌مری بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ی نه‌مری به وڵاتی ده‌ق ده‌به‌خشێت، وه‌رگر تێدا جینشین ده‌بێت، فره‌ده‌نگی فره‌ڕه‌نگییه، ئاسمانه، مانگه، خۆره، سروشتی جوانی ڕه‌نگاوڕه‌نگه، نه‌ك یه‌كده‌نگیی مردووشۆرێك، ده‌ق بكات به گۆڕستان، جگه له پاره و پوول، نه ئاسمان، نه‌مانگ، نه‌خۆر، نه ئه‌ستێره چاوی تێدا هەڵناهێنێ، لە کۆتاییدا ئەوەی لابراوە لە دەق شاراوەیە وڵاتی بێ‌خەیاڵە تەرمی بێ‌کفنە، بێ ڕەنگ و جیاوازییە وەک دەقی مردووە، بێ‌ئاسمانە، نە مانگ و تریفەی وەرگر دیارە، نە خۆر و تینی نووسەر، نە ئەستیرەی مانەوە.
کەرکووک ـ جۆزەردانی ٢٠٢٥
ژێدەر:
. فەریدوون سامان، شار بۆنی تۆی لێ دێت، شیعری مردووشۆر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کتێبخانە گشتیەکان، هەرێمی کوردستان، ساڵی ٢٠٢١.

