سەردارئەکرەم _ بەریتانیا
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ڕۆژی هونەر، شانۆنامەی پۆلیسی نووسەری ناسراوی پۆڵەندی، سلاڤۆمیر مرۆژێک، ڕۆژی لە شاری کۆیە نمایش کرا.
ئەم شانۆیە بەرهەمی شانۆی حێدەیە و دەقەکە، د. فازل جاف وەریگێڕاوەتەوە و دراماتۆرگی بۆ کراوە، شوان حەمەسەعید دەرهێنانی نمایشەکەی کردووە.
لەم کارە شانۆییەدا ئەکتەرانی ڕزگار زاهیر، جبرائیل عەلی، چرای ئیسماعیل، پێشەوا ناسیح، فەرمان خالید، فەرمان مەحموود وەک نواندن بەشدارن. سینۆگرافیای نمایشەکەیش، دەوەن مشیێ کردوویەتی.
شانۆکە بە شێوەیەکی ڕەخنەئامێز، لە ڕێگەی نهێنی، گومان و ڕووداوە سەرسوڕهێنەرەکانەوە، هەندێک لە ڕاستییە کۆمەڵایەتییەکان دەخاتە ڕوو. پەیامی سەرەکیی بەرهەمەکە ئەوەیە کە بینەر تەنها بە ڕووکەشی ڕووداوەکان نەبینێت، بەڵکو لە پشت پەردەی گومان و پێکەنینەکانەوە بە دوای ڕاستی بگەڕێت.
ئەم نمایشە هەنگاوێکی نوێیی هاوڕێیانی شانۆی بەشداری کۆیە بۆ پێشخستنی شانۆ و ناساندنی دەقە جیهانییەکان بە بینەری کورد.

