رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 10/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە پاراستنی هاووڵاتییان و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان . هەروەها جەختی لە سەروەریی یاسا کردەوە و ڕایسپاردن کە لە جێبەجێکردنی یاسا و سزادانی تاوانباران و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن.