سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری ڕۆشنبیریی لوبنان کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کرد، بەتایبەتی لە بواری ڕۆشنبیریدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە غەسسان سەلامە وەزیری ڕۆشنبیریی لوبنان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان، بە تایبەتی لە بواری ڕۆشنبیریی کرا.

