نازدار جزیری، هونەرمەندی گۆرانیێژی کورد، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “بەروارییە”، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
نازدار جزیری، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد گوتی: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست و ئاوازی خۆمە و دابەشکردنی موزیک لەلایەن رەندەم جەد بۆی کراوە، هەروەها کاری دەنگ لەلایەن دەستور موزیک و رێبین بەڕێوەبردنی بەرهەمی کارەکە بووە، جێبەجێکردن و دروستکردن کارەکە لەلایەن وەزیر خالید و کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن ستۆدیۆی فەلەک ئەنجام دراوە. هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاراستەی تیمی ئامادەکاریی چوارەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە دەڤەری بەرواری باڵا دەکەم بۆ هاوکارییەکانیان.
جزیزی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی گوتی: تێکست و وێنەکانی ڤیدیۆ کلیپەکە گەڕانەوەیەکی جوانە بۆ ریشە و مێژووی باپیرانمان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جیلی نوێ ئاگاداری ناسنامە و مێژووی نەتەوەیی خۆیان بن.
نازدار جزیری ئاماژەی بەوەش دا: بەشداریکردن و پێشکەشکردنی ئەم گۆرانییەم لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکاندا، گرنگیی هونەر لە پەرەپێدان و ناساندنی ناوچە گەشتیاری و کشتوکاڵییەکان و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی دەردەخات.
نازدار جزیری، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، لە ساڵی 1987 لە جەزیرەی بۆتان لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری دەروونزانییدا. ناوبراو لە ساڵی 2007 دەستی بە کاری هونەری کردووە و بە شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی گۆرانی دەڵێت.

