رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ 19.10.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی بەشی پیشەییەکانی ( پ د ك )، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان،و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە هونەرییەکان، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە بۆ ڕێزگرتن لە ئەزموون و بەخششی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ لەتیف نوعمان، هونەرمەند و دەرهێنەر، ڕووپاک عەبدولقادر، هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر، د. ئیبراهیم سمۆ، نووسەر، لێکۆڵەری ئەکادیمی و ڕەخنەگری شانۆیی، ڕەسمی جەلال، هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر، سەعدون کاکەیی، هونەرمەند و گۆرانیبێژ. کەسایەتی دیاری هونەری و ئەدەبی ئەنجام درا.

ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و خزمەتگوزاریی هونەری و ئەدەبیان، هەروەها بەهای ئەزموون و بەرهەمەکانی ئەو کەسانە بوو، کە بە بەردەوامی و داهێنانی خۆیان بەشدارییان لە پێشخستنی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردیدا کردووە.
هاوکات وەک هەنگاوێک بۆ بەهاپێدان بە ئەزموونی هونەرمەندان و ناساندنی خزمەت و بەخششیان، جەخت لە گرنگی پاراستنی میراتی هونەری و ڕۆشنبیریی کوردی و ڕێزگرتن لەو کەسانە دەکاتەوە، کە بە ژیانی هونەری و داهێنانی خۆیان خزمەتی هونەر و کۆمەڵگەیان کردووە.