ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە سنووری قەزای بەردەڕەش، کارکردن لەسەر قۆناغەکانی کۆتاییی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی ڕۆڤیا – ئاکرێ و جووتسایدی سەرەکیی ڕۆڤیا بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 80%ـی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم پڕۆژەیە چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
چاککردن و دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی ڕۆڤیا – ئاکرێ بە درێژایی نزیکەی یەک کیلۆمەتر.
دروستکردنی جووتسایدی ڕێگای سەرەکی لە سەنتەری ڕۆڤیا بە درێژایی نزیکەی دوو کیلۆمەتر.
دروستکردنی ژمارەیەک ئاوبڕ (سولین) لەسەر شەقامەکە

