مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
ڕافینیا هەڵوێستێکی جیاوازی بەراورد بە ئەستێرە گەورەکانی بەڕازیل نواند
ڕافینا، یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە، هەڵوێستێکی جیاواز لە چەند ئەستێرەیەکی تۆپی پێی وڵاتەکەی نواند، بە دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕۆڵی دەوڵەت لە دەستەبەرکردنی مافە بنەڕەتییەکان- بەتایبەتی چاودێریی تەندروستی و پەروەردە- لە کاتێکدا کە دابەشبوونی سیاسی لە بەرازیل نزیک بووەتەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.
ڕافینها لە هەژمارە سۆشیاڵ میدیاکانیدا ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا پارێزەر گابرێلا پریۆلی بەرگری لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و مافی کرێکاران دەکات. لە هەڵوێستێکدا کە رەنگدانەوەی گرنگیدان و خەمخۆرییەتی بۆ کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی، کە درێژکراوەی هەڵوێستەکانی پێشوویەتی، کە هەوڵی کودەتاکەی شەرمەزار کرد کە پەیوەندی بە جەیر بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشووەوە هەیە و تیشکی خستە سەر پرسی ژنکوژی.
هەڵوێستی یاریزانەکەی یانەی بەرشەلۆنە جیاوازە لەگەڵ ئەو پشتگیرییەی کە چەند ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەڕازیلی- لەنێویاندا ڕۆناڵدینیۆ، دانی ئەلڤێس، نەیمار، ڕیڤاڵدۆ و ڕۆماریۆ- بۆ ئەو قەوارە ڕاستڕەوەی کە پاڵپشتی لە ماڵباتی بۆلسۆنارۆ دەکەن. بە تایبەتی دانی ئالڤێس لە ڕێگەی پۆستێکی ئینستاگرامەوە بە ئاشکرا پشتگیریی خۆی بۆ فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ ڕاگەیاند. ئەو زانیارییانەیش رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردووەتەوە.
ڕافینیا خەڵکی گەڕەکی هەژارنشینی ڕێستینگای شاری پۆرتۆ ئەلیگرییە و پێشتر بەشداریی لە دەستپێشخەرییە خێرخوازییەکان کردووە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی ناوخۆی وڵاتەکەی، ئەمەش هاوگونجاوییە لەگەڵ گرنگدیدان و پابەندبوونی بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان و چینە هەرە هەژارەکانی کۆمەڵگەی بەڕازیل.
یانەی بەرشلۆنە ئەگەری رۆیشتنی ئەستێرەیەکی ئیسپانیی یانەی تۆتنهام دەقۆزێتەوە
پێدرۆ پۆرۆی بەرگریکاری یانەی تۆتنهام ئەگەری هەیە یانەکەی و خولی نایابی ئینگلیزی جێ بهێڵێت و بەجدی بیر لە گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا دەکاتەوە. ئەمەش سەرنجی یانەی بەرشەلۆنەی ڕاکێشا، کە چاودێریی دۆخی یاریزانە ئیسپانییەکە دەکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری گواستنەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، پۆرۆ تادێت دەگاتە ئەو باوەڕەی کە خەریکە کاتی لە خولی نایابی ئینگلیزی کۆتایی پێ بێت، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٣١ـە.
ئەو بڕوایەی ئەو یاریزانە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێ، کە چی دیکە داهاتووی خۆی وەک بەشێک لە پڕۆژەی یانە ئینگلیزییەکە نابینێت و بەجدی بیر لە گەڕانەوە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا دەکاتەوە، بۆیە بەرشەلۆنە بە گرنگییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکات.
یانە کەتەلۆنییەکە ماوەیەکە چاودێریی پێشهاتەکان لەسەر چارەنووسی پۆرۆی تەمەن ٢٧ ساڵ دەکات. کە خاوەنی زۆر لەو تایبەتمەندییانەیە کە هانز فلیک بە دوایدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بەرگریی یانەکەی پێ بەهێز بکات، کە بە کارامەیی لە هێرشبردن، خێرایی و ئەزموونی نێودەوڵەتی دەناسرێتەوە. لەگەڵ ئاسان بەشداریکردن لە هێرشەکان، ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە ببێتە جێی سەرنجی بەرشلۆنە، تا لە هێڵی بەرگریی ڕاست دەستبەکاری بکات.
بەڵام هەر جووڵەیەکی بەرشەلۆنە بەندە بە دۆخی پێکهاتەکەی ئێستایەوە؛ بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی بە سەرۆکایەتیی دیکۆ لە ئێستادا پلانی پێشکەوتنی بەرچاوی نییە لە هێنانی یاریزانانی بەرگریی لایەکاندا، مەگەر یەکێک لەو یاریزانانە بڕۆن. لەم چوارچێوەیەدا ناوی هەریەک لە جول کۆندێ و ئەلیخاندرۆ باڵدە دەهێندرێن.
ئەگەری ڕۆیشتنی جۆل کۆندێ دەتوانێت دەرگایەک بکاتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ شوێنی بەرگریی ڕاست پڕبکاتەوە، ئەمەش پێدرۆ پۆرۆ دەکاتە بژاردەیەکی جێگرەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆیشتنی باڵدێ دەتوانێت پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی گرێبەستێکی لەو شێوەیە دابین بکات، هەرچەندە یانەکە ناچار دەکات پێکهاتەی بەرگری خۆی ڕێک بخاتەوە.
بەربەستی سەرەکی بۆ بەرشەلۆنە، دەمێنێتەوە یانەی تۆتنهام، کە بەم دواییە گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکەی تا ساڵی ٢٠٣١ درێژ کردەوە و پێویستیشی بەوە نییە دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی بێت.
لە بارەی ئەگەری بوونی هەر دانوستانێکدا، پێویستی بە خەرجییەکی دارایی زۆر دەبێت، لەکاتێکدا خواستی یاریزانەکە خۆی دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت لە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گرێبەستەکەدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی مێدیاکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا، پێدرۆ پۆرۆ بەجدی بیر لە گۆڕینی ژینگە و کەشوهەواکەی دەکاتەوە و دەیەوێ ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.
یانەی بەرشلۆنە، بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخی یاریزانەکە، سەرەڕای نەبوونی ئۆفەرێکی فەرمی تا ئێستا، چونکە ڕەنگە داهاتووی یاریزانەکە پەیوەست بێت بە پێشهاتەکانی لەندەن، هەروەها بڕیارەکانی یانە کەتەلۆنییەکە سەبارەت بە بەرگریکارانی ئێستای.
هەروەها یانەی بەرشلۆنە، ئیڤان فرێسنێدا یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە وەک بژاردەیەک بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگریکارانی لەبەرچاو دەگرێت.
گورزێک لە ریاڵ مەدرید درا، ڕاپۆرتی ناوبژیوان قسەکانی مهدریدییهكانی بە ناڕاست دەرخست
بڕیارەکانی ناوبژیوان دیاز دی مێرا لە یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاریالدا، کە بە بردنەوەی یانە شایانە بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی یانەکە و هاندەرانی لێ کەوتەوە. ناڕەزایەتییەکان لەسەر ژمارەی ئەو کارتانە بوون کە بە ڕووی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید و ستافی ڕاهێنەرایەتیدا بەرز کرایەوە، بە بەراورد بە ژمارەی ئەو فاوڵانەی کە تیپەکە بە ڕاستی لە کاتی یارییەکەدا ئەنجامی داوە.
خاڵی سەرەکی مشتومڕ ئەوەیە کە ڕیال مەدرید پێنج کارتی زەرد و یەک کارتی سووری وەرگرتووە سەرەڕای ئەوەی تەنیا 8 فاوڵی کردووە، لە کاتێکدا ڤیا ریال 13 فاوڵی کردووە، بەڵام تەنیا دوو کارتی زەردی وەرگرتووە.
ڕەخنەگران دەڵێن ئەم نایەکسانییە پرسیار لەبارەی بەڕێوەبردنی یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە دەوروژێنێت؛ بەڵام وردەکارییەکانی ڕاپۆرتەکەی ناوبژیوانان، لایەنێکی جیاوازی چیرۆکەکە ئاشکرا دەکەن.
کارتە سوورەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی ڕاکێشانی قژی یاریزان سالیبا، خاڵێکی ناکۆکیی ڕاستەقینە نییە لەناو ڕیاڵ مەدریددا، چونکە بڕیارەکە لەگەڵ یاساکانی یارییەکەدا هاوکۆک بووە، بەرپرسانی یانەکەش پێیانوایە دەرکردنی یارییەکە لە ئەنجامی هەڵەی ناوبژیوانان بووە.
بۆیە ناڕەزایەتیی سەرەکی لەسەر ئەو کارتە زەردانەیە کە بە تیپەکە دەدرێن، نەک دەرکردنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.
بەڵام ڕاپۆرتی ناوبژیوان ڕوونی دەکاتەوە کە لە پێنج کارتی زەردی کە بە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دراوە تەنیا دوو کارت بە هۆی فاوڵەوە بووە، بە تایبەتی ئەو کارتانەی کە بە جود بێلینگهام و ئیبراهیما کۆناتێ دراون. سەبارەت بەو بەرگریکارە فەرەنسییە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نیازە تانە لە کارتەکە بدات؛ بە پێی گێڕانەوەکانی یانەکە، دووبارەکردنەوە تەلەفزیۆنییەکان دەریان خستووە کە دەستوەردانی ئەو لەسەر جیرارد مۆرینۆ شایانی کارتی زەرد نەبووە.
سەبارەت بە سێ کارتە زەردەکەی تریش، بە هۆی سەرپێچی و فاوڵ پێیان نەدراوە، بەڵکوو بە هۆکاری ڕێککاری و ڕێسای دیسپلینەوە پێیان دراوە.
ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر بە هۆی ناڕەزایەتییەوە لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان، کارتی پێ درا. هەریەک لە کیلیان ئمباپێ و ئۆرێلیان چوامینیش بە هۆی بەفیڕۆدانی کاتەوە کارتی زەردیان وەرگرت.
سزاکان تەنیا لە یاریزانەکاندا سنووردار نەبوون؛ هەروەها ناوبژیوان دیاز دی مێرا کارتی زەردی بۆ خۆزێ مۆرینیۆ و چێندۆی نوێنەری تیپەکە دەرکرد بەهۆی ناڕەزایەتییەکانیانەوە. دواتر ناڕەزایەتییەکان پەرەیان سەند و لە ئەنجامدا نونۆ دا کۆستا، یاریدەدەری مۆرینیۆیش هەر بە هۆی ناڕەزایەتییەکانەوە دوور خرایەوە.
بۆیە دەردەکەوێ ئەو کارتانەی ڕیاڵ مەدریدیان توڕە کرد بە هۆی ئەنجامدانی فاوڵەوە نەبووە؛ لە کۆی حەوت کارتی زەرد کە بە یاریزانان و ستافەکە درا، پێنج کارتی زەردی ناڕەزایەتی بووە، دوو کارتی دیکەش بەهۆی سەرپێچیەکانی بێلینگهام و کۆناتێ بووە.

