له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، له قۆناغێكی نوێ‌دا، 327 كارتی دیكه‌ی زه‌وی وێنه‌ی تۆماریان ته‌واو كراوه و ئاماده‌ن.
له درێژه‌ی كاركردنی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له قۆناغێكی نوێ‌دا به‌شێك له زه‌وییه كارته‌كانی (كه‌رتی ٩٢ شاوێس) له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شاوێس، 327 كارتی زه‌وی وێنه‌ی تۆماره‌كانیان ته‌واوكراون و ئێستا ئاماده‌ن.

