ئەمرۆ دووشەممە 2026.10.12، بە ئامادەبوونی ههریهک له د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکانی پسپۆڕ و توێژەرانی بواری شێرپەنجە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی مانگی جیهانیی هۆشیاریی لە شێرپەنجەی مەمک ( ئۆکتۆبەری پەمەیی )،کۆنفرانسی لوتکەیی شێرپەنجەی مەمک، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕێکخرابوو بەرێوەچوو.
تییدا، ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە پشکنینی پێشوەختە و ناسینەوەی نیشانە سەرەتاییەکان چانسی چاکبوونەوە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە و بارگرانی چارەسەرە قورسەکان لەسەر نەخۆش کەم دەکاتەوە و تاوتوێی نوێترین شێواز و تەکنەلۆژیا پزیشکییەکان لە بواری نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیایی و بایۆلۆژی کرا، هەروەها ئاماژە بە داڕشتنی ستراتیژی نوێ بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتووری پشکنینی خۆڕایی و هاندانی خانمان بۆ سەردانیکردنی سەنتەرە تایبەتەکان درا و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان و پەرەپێدانی سێکتەری چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بەرز نرخێندرا.

