محەمەد لادێ – هەولێر
لە پێشڕەوییەکی پێشبینینەکراودا لە بۆکسئۆفیسی جیهانیدا، فیلمە نوێکەی ئەکتەری جیهانی تۆم کروز بە ناوی هەڵکۆڵ (Digger) کە لە دەرهێنانی ئەلخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتویە، لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا تووشی شۆکێکی گەورە بوو و شکستێکی مێژوویینی تۆمار کرد. فیلمەکە سەرەڕای خەرجکردنی بودجەیەکی زەبەلاح و تێچوویەکی زۆری ڕیکلامکردن، لە سەرانسەری جیهاندا تەنها نزیکەی ٢٠ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە. شارەزایانی بۆکسئۆفیس پێشبینی دەکەن کە ئەم بەرهەمە ببێتە یەکێک لەو فیلمە کەمداهاتانەی کە زیانێکی دارایی گەورە بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بگەیەنێت. ئەم دەستپێکە لاوازە نیگەرانیی لای چاودێرانی سینەمایی دروست کردووە، بە جۆرێ کە بە یەکێک لە قورسترین تاقیکردنەوە و شکستە پیشەییەکانی مێژووی کاری هونەریی ئەم ئەستێرە ناسراوەی هۆڵیوود ئەژمار دەکرێت.
سەرچاوە:
https://variety.com/2026/film/box-office/digger-tom-cruise-warner-bros-box-office-1236878000/
https://www.theguardian.com/film/2026/oct/05/digger-may-lose-150m-after-tom-cruise-film-bombs-at-the-box-office

