قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە و کارەکان زۆر بەخێرایی دەکرێت، ڕۆژانە دەیان ئامێر کاردەکەن بۆ ئەوەی کارەکانی ئەم قۆناغە بەر لە وادەی دیاری کراوی خۆی تەواو بکرێت.
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، کە بە چارەسەرێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و پاککردنەوەی ژینگە دادەنرێت، قۆناغی یەکەم تەواوبووە، 707 هەزار داری زەیتوون و پرتەقاڵ چێنراون، لەم قۆناغەش زیاتر لە 500 هەزار داری دیکە دەچێنرێن.
جێگەی باسە، لە قۆناغی دووەم لەسەر ڕووبەڕی 11 هەزار دۆنم زەوی زیاتر لە 500 هەزار داری زەیتوون، لەگەڵ داری فستق و چەند جۆرێکی دیکە دەچێنرێت.

