هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: له کاتژمێر 12ی ئەمشەوه‌وه بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای داناگاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەکات.
راشیانگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌دا هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات، بەمەش بڕی 1070 مێگاوات کارەبا کەم دەکات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.
جه‌ختیش كرایه‌وه كه ئەم کەمبوونەوەیە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناکات.

