سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و تاوتوێی برەودان بە پەیوەندییە دوولایەنەکان، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و دۆخی گشتیی ناوچەکەیان کرد.
ئهمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له دانيێل كرێبهر، باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە هەر لەیەکتێکەیشتنێکی دوولایەنە کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەڵمانیا و عێراقدا واژۆ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا

