ئەمڕۆ یەکشەممە 10/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
باڵیۆزی کرواتیا خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

