بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان بڵاو دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەم كارە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك ئەنجامی بدات، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە فرۆشتنی بەنزین بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقامەکان، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هەروەها رایدەگەیەنێت: بەپێی پشکنینی تاقيگە، ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزین دەفرۆشرێت، لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی دیكە و بڕێک بەنزین، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی گەورە.
پۆلیسى پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە لەمەودوا هەرکەسێک بەنزین لەسەر شەقامەكان بفرۆشێت، ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکاری ياسايى و لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە

