رۆژنامەی ھەولێر

شانۆیی دڵسۆزی لە پەراوێزدا نمایش كرا لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت

لە درێژەی کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر لە هۆڵی سەفوەت جەڕاح بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و پۆلێک لە فیلمساز و شانۆکارانی کوردستان و سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، شانۆیی (دڵسۆزی لە پەراوێزدا) لە نووسینی (نووح شاخەوان) و لە دەرهێنانی شێركۆ نەژاد نمایش كرا.
ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمە شانۆییە باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی دەکات و شانۆکاران بە داهێنان و سەلیقەی جوانی خۆیان توانیان ڕۆڵەکان بەرجەستە بکەن.
بڕیاریشە ئەو شانۆگەرییە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە هۆڵی سەفوەت جەراح بەردەوام بێت.