پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزه‌یی
سه‌ره‌تا سوپاسی برای به‌رێز عبدالقادر مه‌لا سلیم مەمان هێله‌وه‌یی ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ به‌رێز حاكم عبدالباسط فه‌رهادی سه‌ردانی دیوه‌خانی کاک نیازیان كردووه وه نوسخه‌یه‌ك له نامیلکەیەکی ١٧ لاپەرەیی ((دزه‌ییه‌كان كێن؟)) به دیاری بۆمن به‌جێهێشتووه داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ئه‌و كاته‌ی سەردانی دیوه‌خانیان كردووه من له‌وێ نه‌بووم له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شدار بووم له به‌رنامه‌یه‌ك لەدەرەوەی هەولێر .
كه نامیلکەکەم ده‌ست كه‌وت زۆر په‌رۆش بووم كه به زووترین كات بخوێنمه‌وه وه بكه‌مه سه‌رچاوه‌یەک له‌وكتێبه‌ی كه ئیستا كۆمه‌ڵێك لە گه‌نجانی دزه‌یی خه‌ریكین بنوسینەوه ( له ئه‌ماره‌تی سۆران بۆ ئه‌ماره‌تی دزه‌یی له ده‌شتی هه‌ولێر) .
دوای خوێندنەوەی دووجاری نامیلکەکە ، هیواخوازبووم ئەو بەرێزە پەیوەندی بە چەند کەسێک بکردبایە، زانیاری زیاتری دەستدەکەوت وە راستیەکان وەکو خۆی دەنووسراوە نەک تەنها یەک دوو کەس کە لەوانەیە توانا‌و زانیاریان هەر ئەوەندە بووبێت ، پرسیاری گەورەم ئەوەیە هۆکاری نووسینی ئەو نامیلکەیە لەسەر دزەییان بۆ چ مەبەستێک بووە ، ئایا پێشتر ئەو بەرێزە هیچ شتی تری نوسیوە لە بارەی مێژووی هۆزەکانی تری دەشتی هەولێرو ناوچەکە .
من ده‌ستخۆشی له برای به‌رێزم ده‌كه‌م كه بایه‌خێكی زۆری به سه‌رچاوه مێژووییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بسەلمێنی كه دزه‌یی هۆزه وه سه‌ر به چه‌ند لایه‌نه‌كی تره نه‌ك بۆ خۆیان هۆزێكی سه‌ربه‌خۆبن . به‌رێزیان له‌وسه‌رچاوانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌وه‌ی جێگای سەرسورمانە لەهه‌موویان ده‌ڵی هۆزی دزه‌یی له سێ بەش پێك هاتووه (پیران و مه‌مان و گونتولە ) واتە ئەوانەی ئاماژەی پێ کردووە بەشن لە هۆزی دزەیی نەک دزەیی لەوان پێکهاتیبیت.ئەوە دەرئەنجامێکە لە خودی نووسەری نامیلکە ئاماژەی پێکراوە. کەواتە دزەیی بەشێک نیە لەو بەشانەی ئاماژەی پێکراوە.
به‌رێزیان له لاپه‌ره (6) باسی كتێبی عشائری کوردستان ده‌كات و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه هۆزی دزه‌یی لە تیره‌كانی گونتولە‌و مه‌مان و پیران واته پێكهاته‌ی هۆزی دزه‌یی ئه‌و سێ تیره‌یه دیاره ئه‌و تیرانه‌ی به هۆزداناوه وه ده‌ڵی ماوه‌یه‌ك له مه‌مان ئاباد و دزێ دە‌مێنێته‌وه (پرسیار ئەوەیە تکایە ساڵه‌كانی دیاری بکرێت) ، پاشان کۆچرەوی ده‌كه‌ن به‌ره‌و پشده‌ر و بتوێن دواتر دێنه ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر له پاشان به‌شێكیان له گوندی(ته‌كه‌لتوو له ده‌شتی كۆیه) دواتر له زێی بچووك دەپەڕنه‌وه به‌ره‌و گوندی (كه‌په‌نه‌ك) ی ناو شوانی کەرکوک . (له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌دا به گشتی دە‌توانین بڵێێن دزه‌ییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی رابووردوو له ژێر ناوه‌كانی پیران و مه‌مان و گونتولە ناسێنراون) (ده‌مانه‌وێ سه‌رچاوه‌كان بزانین) ئه‌و هۆزه به‌و 3 تیره‌یه ناوبانگی ده‌ركردووه (سه‌رچاوه‌كان بزانین )، ته‌نها هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گوندی دزێی ناوچەی مه‌رگه‌وه‌ریه له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواكۆچ رەوی كردووه هاتۆته ده‌شتی هه‌ولێر و كه‌ندێناوه و قه‌راج و تیایدا نیشته‌جێ بووه. (ئه‌وه به‌و ئاسانیه نه‌بووه وه ده‌مانه‌وێ بزانین چ په‌یوه‌ندی عه‌شیره‌تی دزەیی به‌و سێ تیره‌وه هه‌بووه كه به‌رێزیان ده‌ڵی له‌وسێ تیره‌یه پێك هاتووه). لێرەدا دەردەکەوێ کە زۆربەی هۆزەکان و تیرەکان و بنەمالەکان کە لە دەشتی هەولێر نیشتەجێبوون لە سالانێکی زوەوە زۆربەیان لە ئەمارەتی سۆرانەوە هاتوون هەریەکەو لە ژێر ناوێک و لە مێژوویەکی رێکەوتدا.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای راو بۆچوونه‌كانی سه‌ره‌وه بكه‌ین (كام راو بۆچوون مەبەستتە ؟) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كەوێ هۆزی دزه‌یی به‌سه‌ر 3 هۆزی ناوچە‌كه دابه‌ش ده‌بن (ئایا ئه‌و هۆزانه له ده‌شتی هەولێر بوونیان هه‌بوو) (باشه ده‌ڵێ هۆزی دزه‌یی 3 تیره‌ی هه‌یه له گوندی دزێی هاتووه) ده‌ڵێ ئه‌ندامانی هۆزی دزه‌یی ده‌بێ له نێو هۆزه‌كانی مه‌مان و پیران و گونتولە ریشه‌ی خۆیان ببیننه‌وه (نازانم ئەو قسانە یەکتر ناگریتەوە لەگەل پێشووتر ) ، به‌مه‌ش هۆزی دزه‌یی لە ڕووی پێكهاته‌ی هۆزایه‌تیه‌وه له‌و 3 هۆزه به‌ده‌رنین.
واتە لێرە دووبارە جەخت دەکاتەوە کە عەشیرەتی دزەیی سێ تیرەی هەیە لە گوندی دزێ رۆژهەلات هاتووە ، هیچ کاتێک عەشیرەتی دزەیی بەشێک نەبوونە لە هۆزێکی تر بە پێچەوانەزۆربەی هۆزو تیرەو بنەمالەکانی دەشتی هەولێر حەسانەوە لەدەست عەرەبەکانی نیشتەجێ ی گوندەکان ئەویش بە هاتنی دزەییەکان بۆ ناوچەکە.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بڵێن زیاتر له 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردزه‌ییه‌كان بوونیان هه‌یه له ده‌شتی هه‌ولێره لێره نامانه‌وه‌ی مێژووه‌كه هه‌موو دیاری بكه‌ین به‌ڵكو له كتێبه‌كه‌ی به‌نیازین چاپ بكه‌ین هه‌موو شته‌كان به به‌ڵگه‌وه روون ده‌كرێته‌وه. عه‌شیره‌تی دزه‌یی کە بناغەکەی دەگاتەوە میری سۆران و لەبەر شەروشۆر و کێشەی برایەکان لەسەر دەسەلات ناوچەی سۆرانیان بەجێهێشتوەو بەرەو رۆژهەلات چووینەو شاە عەباسی سەفەوی لەو شوێنەی داناون ( دزێ ) وە دوای ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە وە داواکردنی سەربەخۆیی کێشەی زۆر دروستکرا لەو دەڤەرە وە لە ژێر فشاری دەسەلاتی سەفەوی بە ناچاری دزەییەکان ناوچەکە بەجێدێلن و دواتر گەراینەوە سنوری شێروان مەزن و برادۆست و مێرگەسۆرو لە ژێر تاعەتی دەولەتی عوسمانی خۆیان دەولەمەند دەکەن و دواتر بەرەو کۆیەو قەلادزە( ماوەیەکی زۆر لەو ناوچەیە دە مێننەوە ) دواتر قەرەنی ئاغا لە دووبراکەی جیا دەبیتەوە ( یەکیان عیسی ئاغا دەچێتە سنووری سلێمانی ئەوی تر پیرداود ئاغا دەچیتە سنووری ئەرتوش لە تورکیا ) قەرەنی ئاغا بە خۆی و هەرچوار کورەکانی ( مام زێندین و برایم ئاغا و خولەو محمود ئاغا) هاتونە دەشتی هەولێر لە گردمەلاو گردی قوشتەپە نیشتەجێبوونە (ئەوانە بوونە کە پێیان گوتراوە ئاغەکانی دزەیی ) کە بۆ یەکەم جار هاتوونەتە دەشتی هەولێر ، به شایه‌دی هەموو عه‌شیره‌ت و هۆزو تیره‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر دزەییەکان هۆکار بوونە له رزگار كردنیان له ده‌ست عه‌ره‌بی نیشتەجێ ی گونده‌كان، كردنه‌وه‌ی قوتابخانه له دێهاته‌كان، هۆكاری پێشكه‌وتنی كشتوكاڵ و هه‌مووجۆره پێشكه‌وتنی شارستانی بوونه. هەر ئەوەش وای کردووە سیفەتی سەرکردایەتیان هەبووە و لە ناو زیاتر لە ٢٠ هۆزو عەشیرەتەکانی تری دەشتی هەولێر ( لەوانەیە ئەو سێ بەشەی نووسەر لەو نامیلکەیە ناویان دەینی گونتولە‌و مەمان و پیران لە دەشتی هەولێر بوونە لەو کاتی کە دزەییەکان هاتونەتە ناوچەکە ) دواتر دزەییەکان خۆیان بووینە خاوەنی زۆربەی گوندەکانی ئەو دەشتە .
له‌گه‌ڵ رێزی تایبه‌تیم لۆ نووسەری ئەو نامیلکەو لۆ هۆزه‌كانی کە ئاماژه‌ی پێداون حه‌زده‌كه‌م له یه‌ك دۆكیومێنتی حوکمرانی ئەو سەردەم ئه‌و ناوچه‌یه ئاماژه به‌و ناوانه كرابێت یان کەس گوێی له‌و ناوانه بو بێت، وە هەموو حوکمرانەکان و ئەو دەسەلاتدارانەی هاتوونەتە ئەو ناوچەیە لە عوسمانیەکان و انگلیزەکان و دواتر حکومەتی میری عیراق تەنها دزەییەکانیان وەکو خاوەنی ئەو ناوچەیە ناسیوە( لە سەرچاوەکانی نووسەریش ئاماژە بەوە کراوە ) ، ئیستاش وای لێبكرێت كه عه‌شیره‌تی دزه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی دەشتی هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی چەند تیرەیەک كه تا ئه‌و دواییه هه‌ر ناویان نه‌بووە ، داواكارم له نووسه‌ر‌ی به‌رێز هه‌ندێ دۆكیومێنتی فه‌رمی بخاتە روو كه هۆزی دزه‌یی له‌و هۆزانه به‌ده‌رنێن، ده‌كرێ رای بگۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێربه ده‌شتی دزه‌ییاتی به‌ناوبانگه تەنانەت قەزای قوشتەپەی ئێستا بە ناحیەی دزەیی بووە لە زۆربەی دۆکیۆمێنتەکانی عوسمانی ئەوە هەیە، خەلکی دانیشتوانی ئەو ناوچه‌یه له‌سه‌ر ژمێریه‌كانی میری به دزه‌یی نوسراون له لایه‌ن میری كه‌چی سه‌ر به تیره‌كان و بنه‌ماڵه‌ی دزه‌یی نین، ئێمه شانازی به‌وانه ده‌كه‌ین وه به گه‌وره‌یان دەزانین وه رێزی تایبه‌تمان بۆ ئه‌وانه هه‌یه ، به‌ڵام بگاته حالەتێک كه هۆزی دزه‌یی ببێته تیره‌یه‌ك له هۆزێكی نادیار و تازه به‌ناوكراو ئه‌وه جێگای قبوڵ نیه.
وه پێویسته نووسه‌ر به‌دواداچوونه‌وه‌یەک بکات له‌ونووسینه بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان نه‌شێوێندرێن وه عه‌شیره‌تی دزه‌یی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه به نووسراوێكی چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له‌كه‌دار بێت.
له كۆتایی چاوه‌ڕێ په‌رتوكی دزه‌یی بن (له ئه‌ماره‌تی سۆران بۆ ئه‌ماره‌تی دزه‌یی لەدەشتی هەولێر) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووراستیه‌كان به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو بخرێته به‌رده‌م خوێنەران به جوانترین شێوه.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا

