رۆژنامەی ھەولێر

ئافرەت.. نەخشەی گۆڕانکاری

ضحى یاسین علی
ئافرەت تەنها نیوەی کۆمەڵگە نییە، بەڵکو پەروەردەکار و نیوەکەی تریشیەتی، ئافرەت تەنها بەشێک نییە لە گۆڕانکاری، بەڵکو خودی نەخشە و ئاڕاستەی گۆڕانکارییەکەیەکاتێک باس لە “نەخشەی گۆڕانکاری” دەکەین، ئافرەت دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەم نەخشەیەوە، چونکە هیچ وەرچەرخانێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی ڕوو نادات ئەگەر ئافرەت تێیدا ڕەگەزێکی کارا و بڕیاردەر نەبێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە هۆشیاریی ئافرەتەوە دەست پێدەکات
کەیەکەم جار لەناوماڵی خۆی لەخێزانیەوە دەستی پێدەکات ئافرەتێکی ئاگادار و خوێندەوار دەتوانێت چەمکەکانی ئازادی، دادپەروەری، و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بکاتە بنەمای پەروەردەکردنی نەوەکانی تاکو لەداهاودا کۆماڵگاکەمان بگۆڕین بۆکۆمەڵگایەکی هۆشیارتر وکۆمەڵگایەکی ئازاد وبەبێ جیاوازی وئافرەت دەتوانێت لەڕێگەی ڕوبەڕوو بونەوە دابونەریتە کۆنەکان وبەنوسین وبەشداریکردن لە کۆر وسیمینار وباسکردنی ئەو جۆرە بابەتانە دەتوانت فکری کۆمەڵگا بگۆڕێت کۆمەڵگەیەک ئافرەت تێیدا بڕیاردەر و ئازاد بێت، بەرەو شارستانیبوون و دادپەروەری هەنگاو دەنێت کۆمەڵگە وەک جەستەیەک وایە کە بەبێ بەشداریکردنی بەهێز و کارای ئافرەت، تووشی ئیفلیجی دەبێت.