رۆژنامەی ھەولێر

چاپکراوی نوێی سەردەم:”ڤیتگنشتاین” (خولیای زمان)

عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

لە داهاتوویەکی نزیکدا…
ڤیتگنشتاین
(لۆدڤیك جۆزێف یۆهان ڤیتگنشتاین) فەیلەسووفی نەمساوی هەڵگری رەگەزنامەی بریتانی؛ جولەكە ئایین؛ لەساڵی ١٨٨٩ لەنەمسا لەیەکێک لە دەوڵەمەندترین خێزانەکانی ئەوروپا لەدایکبووە، بەڵام دەستبەرداری میرات و ناوی بنەماڵەكەی بوو؛ بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێ لە هەموو بەرپرسیارێتییەک.. بەدرێژایی ژیانی لەگەڵ نازییەکان ناکۆک بووە.. لە ٢٩ی نیسانی ١٩٥١كۆچی دوایی كردووە.
بە یەكێك لە گەورەترین فەیلەسووفانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت؛ نووسینەكانی لەنێوان هەردوو جەنگی جیهانیدا شۆڕشێكی گەورەی لە فەلسەفە و لۆژیك و بیركاری و فەلسەفەی زماندا درووست كرد؛ سەرمەستێكی گەورەی موزیكا بوو، سەرەڕای شێوازە نیچەییە ئاڵۆزەكەی؛ لە بوێرییدا بە سوكرات ناس دەكرێت…