بە ئامانجی پشتگیریکردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، باشترکردنی ژینگەی خوێندن بۆ قوتابیان، ئەمشەو شەممە، 26.9.2026 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان ، ڕێوڕەسمی کۆتایی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی «١100 قوتابخانە» کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە، لە ئامادەیی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، هەنگاو بۆ باشترکردنی ژینگەی پەروەردەیی و خوێندنگەکان و پشتیوانیکردن لە قوتابیان و پڕۆسەی خوێندن پەیڕەو کراوە،.
بۆ ئەم مەبەستە بە کۆتاییهاتنی هەڵمەتەکە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە بەشداربووان و خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەکانی کوردستان فاوندەیشن کە خاوەن بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە رێکخرا ….

