سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری عێراق كۆبوونه‌یه‌كه‌ی به‌ په‌له‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات 

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبوونه‌یه‌كه‌ی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌ به‌ 12 مووشه‌كی بالیستی كرابووه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كێكی كردبووه‌ ئامانج كه‌ خه‌ڵكی سڤیلی تێیدا ده‌ژین و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له‌ خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وتبوو.

جێی باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری گرتبووه‌ئه‌ستۆ‌.