کەرتی پەروەردە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە گەشەپێدانی ژێرخان و بە دیجیتاڵکردنی پڕۆسەی فێرکردن، کە له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مەوە، سێ سەد و دە قوتابخانەی نوێ دروستکراوە و زیادتر لە سێ هەزار قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە، هاوکات گەشەپێدانی دیجیتاڵی لە ناوەندەکانی خوێندن گەشەی پێدراوە.
٢٠ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦ – ٢٠٢٧ی لێدا، لە گوتەکەیدا وێڕئی پیرۆزبایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابیان و ماۆستایان، مەسرور بارزانی هیوای خواست ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و خۆشی بێت بۆ قوتابییان و مامۆستایان.
لەگەڵ لێدانی زەنگی دەستپێکردن، زیادتر لە ملیۆنێک و حەوت سەد و پەنجا هەزار قوتابی دەست بە خوێندن دەکەنەوە لە پڕۆسەیەکدا زیادتر لە جاران گرنگی بە ژێرخان و سیستەمی خوێندن دراوە، کە لە ڕۆژی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکاندا، سی و شەش باڵەخانەی نوێی قوتابخانە و باخچەی ساوایان خرانە خزمەت سیستەمی پەروەردەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی کەرتەکانی دیکە، گرنگی تایبەتی بە کەرتی پەروەردە داوە و بەپێی ئامارەکان، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه تا ٢٠٢٦، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی نوێ بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرمایەداران و ڕێکخراوەکان، له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به شێواز و دیزاینی گونجاو و سه‌رده‌میانه بنیاتنراون، كه ژماره‌یان سێ سه‌د و دە قوتابخانه‌یه، به ته‌واوی ته‌واو كراون و ته‌واوی پێداویستییان بۆ دابینكراوه.
لەو ژمارەیەی قوتابخانە کە بنیاتنراون، شەش سەد و بیست و نۆ ژووری نوێی خوێندن لەخۆ دەگرن، کۆی ژووری نوێی خوێندن لەو کابینەیەدا گەیشتوەتە چوار هەزار و نۆسەد و شەست و نۆ ژوورکە بە ستانداردی جیهانی بۆ هەر ژوورێک بیست و پێنج قوتابی داندراوە، کە بە هۆیانەوە شوێنی نوێ بۆ نزیکەی سەد و بیست و پێنج هەزار قوتابی دابینکراوە.
جیا له ڕۆنان و بنیاتنانی قوتابخانه‌ی نوێ، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه، به هه‌زاران قوتابخانه نۆژه‌ن و نوێ كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان سێ هه‌زار و حەفتا و پێنج قوتابخانه‌یه و ئێستا قوتابیان به ئه‌رخه‌یانی تێیدا ده‌خوێنن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌روه‌رده، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كمجار هه‌وڵیداوه، له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه و وزه‌ی پاك، كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكات، كه به هاوكاری ده‌زگای ‘خێرخوازی بارزانی’ و ڕێكخراوی یونیسێف، ئێستا زیادتر لە سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌بای بیست و چوار کاتژمێریان بۆ دابینكراوه.
هاوکات گەشەپێدانی دیجیتاڵی لە ناوەندەکانی خوێندن گەشەی پێدراوە، دیارترینیان خستنە ڕێیی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵییە بە هاوکاری یونیسێف و کوردستان فاوندەیشن، ئەم پلاتفۆڕمە کە ئێستا بۆ پۆلەکانی یەک تا نۆ بەردەستە و لە ئایندەشدا پۆلەکانی دە تا دوازدە دەگرێتەوە، ناوەڕۆکەکەی بوونی ڤیدیۆ و ئەنیمەیشن و تاقیگە و یاریدەدەری ژیری دەستکرد لە خۆ دەگرێت.
لەگەڵ ئەوانەشدا حەوت سەد پۆل کراونەتە پۆلی دیجیتاڵی و سمارت بۆرد، هەروەها تاقیگەی داهێنانن لە سەد و دە قوتابخانە کراوەتەوە، هاوکات گۆڕانکاری لە سەد و دە پەرتوک و پڕۆگرامی خوێندنداکراوە، لە وانە بابەتەکانی کوردی و زانست و بیرکاری و کیمیا و تەکنەلۆژیای زانیاریی هاتووەتە ئاراوە، لە پاڵ ئەمەشدا ستراتیژییەکی تۆکمە بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان جێبەجێکراوە.
پاشخان:
له هه‌رێمی كوردستان حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د و نەوەت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هه‌نه، كه سه‌د و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد و شازدە مامۆستا له هه‌موو قۆناغه‌كاندا تێیاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه و سی و یەک هەزار و دوو سەد و نۆزدە فەرمانبەریش سەرپەرشتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن.
هاوكات ملیۆنێك و حەوت سەد و پەنجا هه‌زار قوتابی هه‌نه، كه بۆ ئه‌مساڵی وه‌رزی خوێندن، سه‌د و بیست و سێ هه‌زار منداڵی نوێ له قوتابخانه‌كان وه‌رگیراون و بە هەزاران منداڵانی کارکەر لەسه‌ر شه‌قامەکان خراونه‌ته به‌ر خوێندن.
ئه‌و كاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستی بە کارەکانی کرد، سه‌د و سی و نۆ قوتابخانه‌ی سێ ده‌وامی هه‌بوو، کە ئێستا ته‌نیا چەند قوتابخانه‌یەک له هه‌موو كوردستاندا سێ ده‌وامیی تێدا دەکرێت، لەگەڵ ئەوانشدا نزیکەی دوو سه‌د هه‌زار قوتابیی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن و سه‌د و چل باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن.

