رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر پێنجەمین پاڵەوانیەتیی توانایی هزری و زیرەکیی (Magic Math) بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، و کونسوڵی گشتیی وڵاتی یابان لە هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دامودەزگا حکومییەکان (پێنجەمین پاڵەوانیەتیی توانایی هزری و زیرەکی) لە چوارچێوەی پڕۆگرامی جیهانیی (Magic Math) کرد.

ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن “ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری لە شاری هەولێر ساز درا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵان، مێرمنداڵان، کەسوکاری بەشداربووان و کەسایەتییە زانستی و پەروەردەیییەکان بەڕێوەچوو. ئامانج لە پڕۆگرامەکە، پەرەپێدانی توانای مێشک و ژمارەییی بەشداربووان بوو، تاوەکو وەک پاڵەوانانی هزری لەسەر ئاستی جیهانی نوێنەرایەتیی توانستەکانی کوردستان بڕەخسێنن.
جێگەی ئاماژەیە، ڕێکخراوی ئارسان لە ٢٠١٩ ئەرکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم پرۆگرامەی خستۆتە ئەستۆ و تاوەکو ئێستا خاوەنی ٢٠٠ راهێنەرە و ٢٠٠.٠٠٠ منداڵ سودمەند بووە، هەر لەساڵی ٢٠٢٦ منداڵێکی کوردی ئەم پرۆگرامە بەشداری پێشبرکێی جیهانی تۆکیۆی کردوە لە وڵاتی ژاپۆن کەیەکەم جارە منداڵی کورد بگاتە پێشبرکێی لەم جۆرە.