محەمەد لادێ
فیلمی سینەمایی Michael کە چیرۆکی ژیانی پادشای پۆپ “مایکل جاکسۆن” دەگێڕێتەوە، سەرکەوتنێکی بێپێشینەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا تۆمار کرد و داهاتی فرۆشتنی بلیتەکانی لە ئاستی جیهاندا سنووری ١ ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
ئەم بەرهەمە کە لە دەرهێنانی ئەنتوان فوکوا و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی “جەعفەر جاکسۆن”ـی کوڕەزای مایکلە، توانیویەتی سەرنجی ملیۆنان بینەر و موزیکدۆست لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ خۆی ڕابکێشێت. فیلمەکە بە شێوازێکی هونەری و وردبینانە تیشک دەخاتە سەر وێستگە جیاوازەکانی ژیانی تایبەتی و هونەریی ئەم ئەستێرە جیهانییە.
بە تۆمارکردنی ئەم ژمارە پێوانەییە، فیلمی مایکل بە فەرمی بووە یەکەم فیلم لە مێژووی سینەمادا لە بواری فیلمە ژیاننامەییەکاندا (Biopic) کە بتوانێت بەربەستی ١ملیار دۆلار داهات بپەڕێنێت و ناوی خۆی لە سەرەوەی لیستی سەرکەوتووترین بەرهەمە سینەماییەکاندا بنووسێتەوە.

