ڕۆژی پێنجشەممە 17ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆز ئیمانویێل مینیۆ كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها سەرۆك بارزانی باسی لە چەندین وێستگەی گرنگی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا کرد و ئەو پەیوەندییانەی بە دۆستانە و پتەو وەسف كرد.
لای خۆشیەوە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە مێژووییە بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدات لەسەر ڕێچكەی كونسوڵەكانی پێشووتر لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكان كار بكات.
هەر لەو دیدارەدا دوایین پەرەسەندنەكان، بارودۆخی ناوچەكە، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و بابەتی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

