رۆژنامەی ھەولێر

519ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلەی 519 ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە.

لە فەرمانێکدا کە واژووی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە بەژمارە/3080 لە ڕێکەوتی 15-9-2026، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بە پلەبەرزکردنەوەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

جێی ئاماژە بۆکردنە پلەبەرزکردنەوەکە گوزارشتە لە خشتەی 9ـی کانوونی دووەمی 2026 لە ڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە جێبەجێ دەکرێت.