رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی بەریتانیا، سه‌ردانى چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە بازاڕی قه‌یسه‌رى هەولێر كرد

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 2026.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، سەردانى چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕی قەیسەرى و کەبابخانەی یاسین و چایەخانەى مام خەلیل لەهەولێر كرد.

دوای بەسەركردنەوەی شوێنەكان، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئەوەى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، شوێن و جێگە و ماڵی هەمووانە و دەمانەوێت نێردە دبلۆماسیەکان و نوێنەرانى وڵاتان سەردانی ئەو شوێنانە بكەن و لە نزیکەوە تێکەڵ بە خەڵکى شارى هەولێر و کولتوور و مێژووی شارەکەمانبن.
لەوبارەیەشەوە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا.