دوێنێ، مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیان؛ دانیشتن و گفتوۆگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە و بەم نزیکانە هەوڵەکان دەگەنە ئەنجام و هەواڵی خۆش دەبیسترێت لەو بارەیەوە.
وتەبێژی پارتی دیمکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، لەم ڕۆژانەدە ئەوەی پێویستە بە خەڵکی ڕادەگەیەنین لە بارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی ٢ ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە و لەو کاتەوە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و کارا کردنەوەی پەرلەمان بەردەوام بووە و دوێنێش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان کۆبووەوە و داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کرد.

