هەڤاڵی بەڕێز دکتۆر هێمن هەورامی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (شەوبۆ عەبدوڵا حەمەئەمین هەورامی)مان پێگەیشت.
بەناوی ستاف و تەواوی کارمەندانی ڕۆژنامەی هەولێرەوە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و خانەوادە و کەسووکارە سەر بەرزەکەتان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت، ئەمەش دوا کۆست و ناخۆشی خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت.
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر

