بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر كە كۆپییەكی دەست “هەولێر میدیا” كەوتووە، لە بەردەوامیی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین / هەولێر، لە کێڵگە مینی (سپیویا C) لە گوندی پیرئۆمەرسەر بە ناحیەی سمیلانی قەزای چۆمان، لە ئەنجامی کاری ڕۆژانەدا 37مینی دژەکەسی لە جۆری (TS50) دۆزرانەوە”.
باس لەوەشكراوە، دوای دۆزینەوەی ئەم ژمارە مینە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنییەوە (EOD)، بە ڕێکاری تەکنیکی و سەلامەتی پووچەڵکرانەوە و گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی.

