سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەری ئاسایش کرد و فەرمانەکە لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد.
بەپێی فەرمانەکە کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا به‌رکاره‌کان دەرچووە، پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی ڕاژه‌یان بەرز دەکرێتەوە.
ئه‌م فه‌رمانه له‌مڕۆ، ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.

