محمد لادێ – ههولێر
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی سینەمادا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ (TIFF) لە کەنەدا دەرگاکانی واڵا کرد، کە هاوشانی فێستیڤاڵی دێرینی ڤێنیز لە ئیتاڵیا، ناوەندی سەرەکیی سەرنجی میدیا و ئارەزوومەندانی سینەمای جیهانن.
فێستیڤاڵی تۆرۆنتۆ وەک یەکێک لە دیارترین ڕووداوە هونەرییەکان دەناسرێت کە ڕێڕەوی ڕکابەرییەکان بۆ خەڵاتە بەناوبانگەکانی وەک “ئۆسکار” و “گۆڵدن گڵۆب” دیاری دەکات. لەم خولەدا، دەستەیەک لە فیلمە نوێیەکانی دەرهێنەرە ناودارەکان و ئەستێرەکانی هۆڵیود بۆ یەکەم جار نمایش دەکرێن.
بینەران و ڕەخنەگران لە هەردوو کیشوەردا بە پەرۆشەوە چاوەڕێی خەڵاتی سەرەکیی تۆرۆنتۆ “خەڵاتی هەڵبژاردەی جەماوەر” و خەڵاتی “شێرەزێڕین”ــەکەی ڤێنیسیا دەکەن، تا ئاراستەی سینەمای جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەستنیشان بکەن.

